2019-01-23   2820     
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ھەواڵێک لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی یەوە کە گوایە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخراوە ، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەو ھەوا ڵە دوورە لەڕاستی یەوەو نەک سێ ڕۆژ بەڵکو بۆ یەک کاتژمێریش دەروازەکە دانەخراوە. جێ ی ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ خاوەنی ڕاگەیاندنی فەرمی و تایبەت بەخۆیەتی و ھەر کەس و لایەن و دامەزراوەیەک بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ھەر جۆرە ھەواڵێک بڵاوبکاتەوە بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی بگرینەبەر.
لەگەڵ ڕێزدا...
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ