| |
هەواڵ
سەردانى سەرپەرشتیار بۆ لاى یەکێتى زانایان
  2019-03-03       586       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

       ئەمڕۆ بەروارى ٢٠١٩/٣/٣ لیوا / مەریوان شێخ کمال سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ سەردانى ناوچەى پێنجوێنى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان/ عێراق کرد و لەلایەن لێپرسراوى ناوچەى یەکێتى یەکە (مامۆستا غریب مصطفى) و چەندین  مامۆستاى دیکەوە بەگەرمى بەخێرهاتنى کرا ، لەووتەیەکدا سەرپەرشتیارى دەروازە هۆکارى سەردانەکەى خستەڕوو کە بۆ مەبەستى پتەوکردنى پەیوەندییەکان و دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى زیاتر لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و لەچوارچێوەى یاسادا، هەردوولا بۆ ئەم مەبەستە هاوڕابوون.