| |
هەواڵ
دەستگیرکردنى تاوانبارێک بە مادەى هۆشبەرەوە لەباشماخ
  2019-03-11       983       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ
ڕۆژى یەکشەمە بەروارى ٢٠١٩/٣/١٠ کاتژمێر (٤) ى پاش نیوەڕۆ لەدەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ دەستگیرا بەسەر بڕى(١) کیلۆ و(٤٤٠)گرام و(٤٠) سەنت مادەى هۆشبەر لە جۆرى (تلیاک) لەگەڵ بڕى(٢٤) دەنک حەبى هۆشبەر کە لەلایەن هاوڵاتى یەکى دانیشتووى شارى سلێمانى  کە بەشێوەى نهێنى شاردبوویەوە و بەنیازبوو لەڕێگەى دەروازەى باشماخەوە داخڵى ناو هەرێمى کوردستانى بکات بەڵام لەلایەن یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخەوە دەستگیرکرا و تاوانباریش تەسیلم بەدادوەر کرا بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایی.جێ ى خۆیەتى بەناوى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە سوپاس و دەستخۆشى ئاڕاستەى سەرجەم کارمەندانى یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ دەکەین لەپێناو هەوڵ و ماندوبوونیان و هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

بابەتی زیاتر

زۆرترین بینراو