2019-03-19   1967     
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
ڕۆژی دووشەمە بەرواری ٢٠١٩⁄٣⁄١٨ لەسەر داوای جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئابوریی ، بەڕێز(لیوا مەریوان شێخ کمال قەرەداخی) سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەڵەتی باشماخ بەیاوەری بەڕێز(شاخەوان ئەبوبەکر) بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ، سەردانی پارێزگای سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان کرد بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان ھەردوو دیوی ھەرێم و ئێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و گەشتیاران.
(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان)