2019-05-13   2635     
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ
ئەمڕۆ
بەروارى (٢٠١٩/٥/١٣) کاتژمێر (٩)ى سەر لەبەیانى لەلایەن یاریدەدەرێتى ئاسایشى
باشماخەوە شۆفێرێکى ئێرانى دەستگیرکرا کە بارهەڵگرێکى ئێرانى پێبوو شووشەى
بارکردبوو ، بڕى (٨٨٨ گرام و ٩٠ سەنت) مەوادى هۆشبەرى لەجۆرى
(تریاک) بەشێوەیەکى زۆر نهێنى لە بارهەڵگرەکەدا حەشاردابوو کە بەنیازبوو لەڕێگەى دەروازەى باشماخەوە داخڵى ناو هەرێمى کوردستانى
بکات، پاش پشکنین و لێکۆڵینەوەى تەواو بۆ
ئۆتۆمبێلەکەو شۆفێرەکەى ، تەسلیم بەدادگا دەکرێت بۆئەوەى بەپێ ى یاساى حکومەتى هەرێمى کوردستان سزاى
خۆى وەرگرێت. بەناوى بەڕێوەبەرایەتى
کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخەوە سوپاس و دەستخۆشیمان ئاڕاستەى
یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخ دەکەین و هەر لێرەشەوە دڵنیایی تەواو دەدەینە
هاوڵاتیانى خۆمان کە شەو و ڕۆژ کاردەکەین بۆ پاراستنى ئاسایشى خۆراک و ڕێگرى کردن
لە کارێکى نەشیاو وقەدەغەکراو.
(ڕاگەیاندن
و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ)





