| |
هەواڵ
لەبری باینجان و جبس و خواردەمەنی ، چی یان بارکردبوو؟!
  2019-06-20       1094       
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە بەرواری ٢٠  ⁄ ٦ ⁄  ٢٠١٩ لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەستگیرا بەسەر بارھەڵگرێک کە بەناوی باری شامپۆ و باینجان و جبسەوە بڕی (٢) دوو تەن جگەری مریشکی بارکردبوو بە نیازبوو ھاوردەی ناو بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستانی بکات ، شیاوی باسە ھاوردەکردنی جگەری مریشک قەدەغەیە و ڕۆژانە بە چەندین شێوە و ڕێگەی جیاواز ھەوڵی ھاوردەکردنی دەدرێت بەڵام لەلایەن فەرمانبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و ئاسایش وپۆلیسی گومرگ و ھۆبەی پەیوەندییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاشکرادەکرێن و ڕێگری یان لێ دەکرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.جێ خۆیەتی بەناوی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم  فەرمانبەران و کارمەندانی بنکە و بەشەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بکەین لەپای ھەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕێگری لەکاری قاچاغچێتی و کاری دزێو ، ھەروەک دڵنیایی تەواو دەدەینە ھاوڵاتیانی خۆمان کەئێمە لێرەین بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەگەورەکان کە خزمەتی گشتی و لەسەروی ھەمویانەوە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی خۆراک وە بۆ بەردەوام بونیشمان بێگومان پێویستمان بە چاوکراوەیی و ھاوکاری زیاتری ھەموو دڵسۆزێک بەخاک و خەڵک و ئەمنیەت و پاراستنی تەندروستی یەکەیەوە ھەیە.(ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ)