| |
هەواڵ
وەفدێکی باڵاى بەغداد سەردانى خاڵى سنوری باشماخ و سەیرانبەن دەکەن
  2018-02-07       284       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازى نێودەوڵەتى باشماخ

سەرلەبەیانى ڕۆژى٢٠١٨/١/٢٤ شاندێک که پێکهاتبوون لە دەستەى باڵاى هەماهەنگى پارێزگاکان بەسەرۆکایەتى بەڕێز(شاکر عباس علیوى) بەمەبەستى سەردانکردنى دەروازەى سەیران بەن گەشتنە سلێمانى ، سەرەتا لەفڕۆکەخانەى سلێمانى لەلایەن بەڕێزان(ئەزوەر محمود صاڵح_سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و کاک سالار بەڕێوەبەرى جەوازاتى سلێمانى و کاک دلێر_لێپرسراوى بنکەى نشینگەى باشماخ و کاک على_سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان و كاك جەوهەر_بەڕێوەبەرى گومرگى ڕاپەڕين ولێپرسراوي مه رزى كێلێ و بكربايز قائیمقامى قەڵادزێ ) بەگەرمى پێشوازى یان لێکرا..پاشان بەرەو قەزاى پێنجوێن بەڕێ کەوتن و لەوێش لەلایەن بەڕێزان(زانا رەحمان_قائیمقامى قەزاى پێنجوێن و عەقید عبدالحکیم_بەڕێوەبەرى پۆلیسى پێنجوێن و کاک زیاد_بەڕێوەبەرى ناحیەى گەرمک و عەقید ئەردەڵان_بەڕێوەبەرى هاتوچۆى پێنجوێن) پێشوازى یان لێکرا و دواتر بەرەو دەروازەى سەیران بەن بەڕێکەوتن.شیاوى باسە ئامانجى سەردانى وەفدەکە تەواوکەرى ئەو زنجیرە سەردان و کۆبونەوانە بوو کە لەڕابردوودا لە نێوان لیژنەکانى هەرێم و بەغداد بۆ بەنێودەوڵەتى کردنى دەروازەى سەیران بەن ئەنجام درابوون.کە کارەکانى گەشتووەتەتە قۆناغى کۆتایی ، بەگەڕانەوەى وەفدەکە بۆ بەغداد بڕیارى لەسەر دەدرێ.پاشان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ و بنکەى نشینگەى باشماخ و بەڕێوەبەرایەتى گومرگى باشماخ یان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و لێپرسراوى هەندێ لەبنکە و بەڕێوەبەرایەتیەکانى باشماخ پێشوازى یان لێکرا و دەربارەى ئیش و کارەکان بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا..جێ ى ئاماژەیە شاندى میوان لەحکومەتى عێراقى فیدراڵ پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

١_شاکر عباس علیوى______سەرۆکى دەستەى باڵا٢_عەقید حمید عبد محمد____دەستەى دەروازە سنوری یەکان٣_شاکر محمود بریص____نوێنەرى وەزارەتى پلان دانان لەحکومەتى فیدڕاڵ٤_عمار عبدالرحیم حسن___نوێنەرى وەزارەتى بازرگانى لە حکومەتى فیدڕاڵ٥_ایهاب جواد کاظم_____نوێنەرى وەزارەتى دەرەوە لە حکومەتى فیدڕاڵ٦_صلاح فاضل عباس____نوێنەرى وەزارەتى کشتوکاڵ لەحکومەتى فیدڕاڵ٧_ارکان سعد محمد______نوێنەرى وەزارەتى گواستنەوە لە حکومەتى فیدڕاڵ٨_سعد کریم ابراهیم______نوێنەرى وەزارەتى دارایی لە حکومەتى فیدڕاڵ٩_احسان جعفر احمد______نوێنەرى وەزارەتى تەندروستى لە حکومەتى فیدڕاڵ١٠_مصعب ناظم دلى______نوێنەرى وەزارەتى پەیوەندى یەکان لەحکومەتى فیدڕاڵ١١_فیصل غالى دبج______نوێنەرى دەزگاى زانیارى لەحکومەتى فیدڕاڵ

هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازى نێودەوڵەتى باشماخ.