| |
دەست بەسەردا گیراو
دەروازەی باشماخ بەردەوامە لە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.
  2018-02-08       226       
هۆبەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازى نێودەوڵەتى باشماخ

له پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و پاراستنی تەندرووستیان لە رۆژی چوارشەممە (٢٠١٨/١/٣١) له لايه ن بنكه ي پۆلیسی گومرکی باشماخ داستگیرا بەسەر بڕی (( ١٣٠٠ )) کگم جگەری مریشكي ئيراني كه له ناو تانكه ري سوتەمەنی حه شار درابوو تاوه كوو به قاچاخ بهێنرێته ناو هه رێمي كوردستان ، بەڵام خۆشبەختانە دوای دەست بەسەردا گرتنی توانیمان بە لیژنەیەکی هاوبەش لەناوی ببەین و خاوەنەکەش بەتوندی سزا بدەین.بەناوی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ دەست خۆشی لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی گومرکی باشماخ دەکەین کەتوانیان دلسۆزانە بە ئەرکی سەرشانیان هەڵسن .