2018-02-11   140     
هۆبەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەولەتی باشماخ.
لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تەندرووستیان ئێوارەی ئەمڕۆ ( ٢٠١٨/٢/٨ ) له لايه ن لیژنەیەکی هاوبەشی مەرزەکەمان دوای ئەنجامدانی پشکنین و دڵنیابوونەوە لەخراپییەکەی؛ بڕی (( ١٧٤٠٠ )) کگم ( خەیار شۆری ئێرانی ) لەناو برا , کەبەنیازبوون هاوردەی ناوهه رێمی کوردستانی بکەن.جێی ئاماژەیە لەماوەی ڕابردوو چەندین جاری تر لەمەرزی باشماخ دەست بەسەر شمەک و خواردنی ماوە بەسەرچوودا گیراوەو بەم شێوەیە لەناو براوە یاخود هەناردەی ووڵاتە کانیان کراوەتەوە .