| |
بەڕێوبەرایەتی گومرکی باشماخ وەک ھۆکارێک بۆ بەرەو پێشچونی کەرتی بازرگانى و ئابوورى باشورى کوردستان
هاوکار رحمان
  2018-08-08     385     

خاڵی سنوری نێودەوڵەتی باشماخ دەکەوێتە سنوری نێوان شارۆچکەی پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەی مەریوان لە کۆماری ئیسلامی ئێران،ناوەندێکە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ووڵاتی کۆمارى ئیسلامى ئێران،

 ئەم خاڵە سنورییە لەئێستادا وەک کۆمەڵگایەک لە دوو بەڕێوەبەرایەتی و چەند فەرمانگەیەک پێک ھاتووە،یەکێک لەو بەڕێوەبەرایەتیانە بەڕێوەبەرایەتی گومرکی باشماخە لەڕوی ئیدارییەوە سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی ھەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوری حوکمەتی ھەرێمی کوردستانە،ئەم فەرمانگەیە چەندین کاری گرنگ لەخۆ دەگرێت ئەتوانین بڵێین بە شادەماری خاڵە سنوریەکە ناودەبرێت کاری سەرەکی ئەم بەڕێوەبەرایەتی یە بریتی یە لە پشکنینی گومرکی سەرجەم ئەو شتومەک و کەلوپەلانەی لە ڕێگەی ئەم خاڵە سنوریەوە ھەناردە و ھاوردە دەکرێت لەنێوان ھەرێمی کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران، ھەروەھا ڕێگری لە شتومەکی قاچاخ دەکات و چاودێری ئەو ئوتومبێلە بارھەڵگرانە دەکات کە ھاتوچۆ دەکەن لە سنوری باشماخەوە لەپاش پشکنین و دواتر ووردبینی لە پسوڵەی گومرگی ڕێگە بە تێپەڕبونی دەدرێت.

ئەم بەڕێوەبەرایەتیە گرنگی و بایەخی خۆی ھەیە بەتایبەت بۆ بەرھەمی ناوخۆیی چونکە لەکاتی پێگەیشتنی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆییئەو باجەى کە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە لەسەر ئەو بەرھەمانە دادەنرێت کە لەدەرەوە ھاوردە دەکرێن لەلایەن ئەم بەڕێوەبەرایەتییەوە جێبەجێ دەکرێت بەمەبەستى ئەوەى  زیاتر بەرھەمی ناوخۆیی پەرەی پێ بدرێت و ئابووری وڵات بەرەو پێش بچێت وببوژێتەوە.

ھەروەھا ڕۆڵی گرنگی ھەبوە لەبەرپێشچونی ھەرێمەکەمان لە ڕوی پیشەسازی یەوە ئەمەش بە زیادکردنی باج لەسەر ھەندێ شتومەکی ھاوردە.

  لایەنێکی تری زۆرباشی گومرک ئەوەیە کە باجێکی زۆر دەخاتە سەر ئەو بەروبومە ناوخۆییانە کە پێویستن لە ناوخۆدا تاکو هەناردەى دەرەوە نەکرێت. یاخود لەھەندێ کاتدا ڕێگری لە ھەندێ بەروبوم دەکات کە پێویستن لەوڵاتدا لایەنێکی تری زۆرباشی گومرک بریتی یە لە ڕێگریکردنی ھەندێ کەل و پەلی قەدەغەکراو کە زیانی بۆ ھاوڵاتیان و ژینگەو وڵات ھەیە وەک (مادەی بێھۆشکەر و شتومەکی بەسەرچوو لەگەڵ هەندێ بابەتى قەدەغەکراو...ھتد) گومرکی باشماخیش وەک ئەرکی ھەمیشەیی خۆی بەردەوام لەم خاڵە سنوری یە لەھەوڵی ڕایکردنی کاروباری ھاوڵاتیاندایەو بەبێ ماندووبن کاری خۆیان دەکەن ھەمیشە چاوکراوە بون لەو شمەک و کەلوپەلانەی ھەناردەو ھاوردە دەکرێت لەم خاڵە سنوریە،بەڕاستی جێدەستیان دیارە لەم خاڵە سنورییە چونکە بەردەوام ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی شمەک و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو دەکات و سەرجەمیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتوە و یاخود لەناودەبرێن.

وتاری زیاتر