| |
ڕۆڵ و گرنگى بنکەى پۆلیسى هاتووچۆ لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى باشماخدا
زاخۆ مستەفا
  2018-04-16     755     

نوسینى ووتار: ملازمى یەک - زاخۆ مستەفا / لێپرسراوى بنکەى هاتووچۆى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ

لەگەڵ سەرهەڵدانى جەنجاڵى و دواتر بەردەوام گەشەکردنى شارستانیەت و سەرهەڵدانى هۆکارەکانى گواستەوە و پێشکەوتنى تەکنۆلۆجیا، مرۆڤ بەردەوام هەوڵى داوە بۆ کەمکردەنەوى سلبیاتەکانى ئەم جەنجاڵیە و پێویستى بەڕێکخستن و دروستکردنى هەماهەنگى هەبووە بەمەبەستى چارەسەرکردنى ئەم ئاڵۆزى و جەناجاڵیە، ڕێکخستنى هاتووچۆش وەک لایەنێکى گرنگى ئەم پێشکەوتنەى کۆمەڵگا بە هۆکارێکى پربایەخى چارەسەرکردنى کێشەکانى ڕۆژانەى کۆمەڵگاى دادەنرێت، ئەویش لەلایەن ئۆرگانێکى گرنگ کە بریتیە لە پۆلیسى هاتووچۆ، لەم ڕوانگەیەوە وەک دیارە ئەرک و پیشەى پۆلیسى هاتووچۆ ئەرکێکى پیرۆزى هەیە چونکە هەڵدەستێت بەڕێکخستنى جوڵەى پیادەو ئۆتۆمۆبێلەکان لەشەقام و کۆڵانەکاندا بەمەبەستى نەهێشتنى جەنجاڵى و قەرەباڵخى و پاراستنى سەلامەتى هاوڵاتیان و شۆفێران، هەروەها هەڵدەسێت بە لێپرسینەوەى شۆفێرانى سەرپێچى کار و هەوڵدەدات بە پابەندکردنى شۆفێران بە ڕێنماییەکانى هاتووچۆ و سزادانى سەرپێچیکاران بەپێى یاسا،چونکە جێبەجێ نەکردنى یاساکانى هاتووچۆ دەبێتە هۆى ماڵ وێرانى بۆ شۆفێرەکە و پاشان دەوروبەرەکەى. ئێمەش وەک بنکەى هاتووچۆى باشماخ کە لەبەروارى (١٧-١٠-٢٠١٠) بنکەکەمان دروستکراوە و هەمیشە لەڕێگەى مەفرەزەکانمانەوە ڕینماى تەواومان داوە بە شۆفێران بۆ ئەوەى بەدوربن لە کێشە و گرفتەکانى هاتووچۆ و ئیجرائاتى یاسایمان کردووە لەگەڵ شۆفێرانى سەرپێچى کاردا. لەکۆتایدا داواکارم لەسەرجەم ئەو شۆفێرە بەڕیزانە کە هاتووچۆ دەکەن بەهۆى ئەوەى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى باشماخ ناوچەیەکى گەشتیارى و بازرگانییە قەرەباڵخى و جەنجاڵى زۆرى لەسەرە، پابەندبن بە سەرجەم یاسا و ڕێنماییەکانى ناو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى باشماخەوە بۆ ئەوەى دوربن لە هەرکێشەو گرفتێک و باشتر بەڕێوەچوونى کارەکانمان لەناو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى باشماخ.

وتاری زیاتر